گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى یاساى دڵنیایی ته‌ندروستى

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 22:46

گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى یاساى دڵنیایی ته‌ندروستى

 

 
 
به‌غدا – اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سبه‌ى دووشه‌ممه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى دڵنیایی ته‌ندروستى ئه‌نجام ده‌دات.
محه‌مه‌د به‌لداوى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سادقون،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنه‌كانى پێشووى ده‌نگى له‌سه‌ر 25بڕگه‌ى یاساى دڵنیایی ته‌ندروستى له‌كۆى په‌نجا بڕگه‌ داوه‌.
به‌لداوى وتیشى"یاساكه‌ بۆ هه‌موو تاكێك له‌رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقی دڵنیایی ته‌ندروستى مسۆگر ده‌كات له‌دابینكردنى ده‌رمان وكه‌ره‌سه‌ وچاره‌سه‌رییه‌كان وخزمه‌تگوزارییه‌كانى پزیشكى وته‌ندروستى به‌شێوازێك ژیانێكى شایسته‌ له‌بوارى ته‌ندروستى بۆى دابین ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه‌ قوته‌یبه‌ جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى دڵنیایی ته‌ندروستى بووژانه‌وه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ ده‌بێت بۆ ڕه‌وشى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانى پشكنینه‌كان وچاره‌سه‌رییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"خراپبوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌عێراق به‌هۆى پشت گوێ خستنى ونه‌بوونى لێهاتوویی وكۆچكردنى پزیشكان،ونه‌بوونى په‌یوه‌ندى به‌پێشكه‌وتنه‌ زانستییه‌كان له‌ئه‌نجامى ناسه‌قامگیرى وكه‌مى بوودجه‌ ته‌رخانكراوه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌".