سائیرون :كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ید سه‌دڕ وعامرى تشیكى خستۆته‌ سه‌ر سێ دۆسییه‌

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 21:26

سائیرون :كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ید سه‌دڕ وعامرى تشیكى خستۆته‌ سه‌ر سێ دۆسییه‌

 

 
به‌غدا – اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى سائیرون گرنگترین ئه‌و دۆسییانه‌ى ،خسته‌ڕوو كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌درى وهادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌شارى قوم  گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كراوه‌ .
ڕیاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى سائیرون،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌ كه‌ناڵى عێراقیه‌ نیوز كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ید سه‌دڕ وعامرى گفتوگۆیان كردووه‌ له‌باره‌ى دۆسییه‌ى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وجێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران وپه‌له‌كردن له‌پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكى تر".
وتیشى هاوپه‌یمانى سائیرون ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ وبه‌هیز دیارى بكات تواناى ئه‌نجامدانى چاكسازى هه‌بێت،روونیشیكرده‌وه‌ دۆسییه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت زۆر دواكه‌وتووه‌ ودیدارى سه‌دڕ وعامرى بۆخزمه‌تكردنى پرۆژه‌یه‌كى عێراقى ڕاسته‌قینه‌یه‌ جیاواز له‌وه‌ى ڕابردوو".
ئاماژه‌یشى هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌تایبه‌ت كه‌هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ واده‌ى ئه‌و 15ڕۆژه‌ى له‌لایه‌ن سه‌ید سه‌دڕه‌وه‌ دیاریكراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى حكومه‌تێكى چاك وبه‌هێز شكۆى عێراق بگه‌رێنێته‌وه‌ دواى هێرشه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مریكا وئاماژه‌كانى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌باره‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ڕاسپاردنى پاڵێوراوى فراكسیۆنى"بنیاتنان"بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ڕه‌تكرده‌وه‌ ،ئاماژه‌یشى دا ئاماده‌یه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات هاوپه‌یمانى بنیاتنان ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه‌ وه‌كو پاڵێوراوێك پێشكه‌ش كردبوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران وشوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشاوه‌.