كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 19:01

كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌

 

 

 به‌غداد-اه‌ع

 
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رایگه‌یاند له‌ دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ پێشنیارى یاساى یه‌كێتیه‌كان و یانه‌ وه‌رزشیه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت.
 
له‌ به‌یانامه‌یه‌كى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كارنامه‌ى 28 ه‌مین دانیشتنى په‌رله‌مانى رۆژى دووشه‌مه‌ پرۆژه‌ یاساى گواستنه‌وه‌ى وشكاوه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و كۆتایى هێنان به‌ پرۆژه‌ یاساى دڵنیاى ته‌ندروستى له‌ خۆ ده‌گرێت".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پێشنیارى یاساى یانه‌ وه‌رزشیه‌كان و یاساى یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان".