حەدیسی:پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی بۆ سەروەری عێراق لەئارادایە وجوڵەیەکی دیبلۆماسی ھەیە بۆ ڕەتکردنەوەی پێشێلکارییەکان

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 18:26

حەدیسی:پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی بۆ سەروەری عێراق لەئارادایە وجوڵەیەکی دیبلۆماسی ھەیە بۆ ڕەتکردنەوەی پێشێلکارییەکان

 به‌غدا-اه‌ع

سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى حكومه‌ت ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ڵوێستى عێراق به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشتووه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا له‌ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌ئه‌نجامدانى رێوشوێنه‌ جددییه‌كان بۆ جوڵه‌كردن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى.
حه‌دیسى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى عێراقى هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاندووه‌ له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كانى سه‌روه‌رى كه‌به‌م دواییه‌دا ڕوویادا"،ئاماژه‌یشى دا "ڕینمایی دراوته‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌ به‌م دۆسییه‌وه‌ بۆ نووسراو ئاڕاسته‌ى واشنتۆن وتاران بكات له‌رێگاى كه‌ناڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانه‌وه‌ وبانگهێشتى باڵیۆزى ئه‌و دوو وڵاته‌یش بكات ونامه‌ى ناڕه‌زایه‌تییان پێ بدات له‌باره‌ى پێشلێكارییه‌كانیان بۆ سه‌روه‌رى وڵات.
وتیشى"حكومه‌ت چه‌ند په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى خۆى هه‌ستێت به‌رامبه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لایه‌نى ئه‌مریكا هه‌ڵویستى عێراق به‌ڕوونى له‌م باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو ودووپاتیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت عێراقى سازش له‌ بابه‌تى سه‌روه‌رى ناكات وهێڕشه‌كانى ئه‌مریكا یان هه‌ر هێرشێكى تر له‌هه‌ر وڵاتێكه‌وه‌ بێت بابه‌تێكى ڕه‌تكراوه‌ له‌هه‌رلایه‌ك بێت".
حه‌دیسى له‌درێژه‌ى قسه‌كانى وتیشى"حكومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پێشێلكارییانه‌ قبوڵ ناكات وسه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایی ودیبلۆماسى وسیاسییه‌كان ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنى مافه‌كانى وله‌میان كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌ئه‌نجامدانى رێوشوێنه‌كانى ده‌كات وپه‌یام ئاڕاسته‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات به‌وه‌ عێراق ئه‌م پێشێلكارییانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.