لیژنه‌ى كشتوكاڵى نوێنه‌رایه‌تى:ناوچه‌ چێندراوه‌كان پێداویستى بازاڕى ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه‌

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 18:02

لیژنه‌ى كشتوكاڵى نوێنه‌رایه‌تى:ناوچه‌ چێندراوه‌كان پێداویستى بازاڕى ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
لیژنەی کشتوکاڵی وسەرچاوە ئاوییەکان وزۆنگاوەکانی نوێنەرایەتی،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، ناوچه‌ چێندراوه‌كان له‌ پارێزگاكان پێداویستى بازاره‌كان پر ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و ئاژه‌ڵى.
 
ئیحسان شبلى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانى راگه‌یاندووه‌ له‌ رێگاگرتن له‌ هاورده‌كردنى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ له‌بازاڕەکاندا ھەیە  وه‌كو پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى"،جه‌ختى كرده‌وه‌" ناوچه‌ چێندراوه‌كان   پێداویستى بازاره‌كان پر ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان".
 
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رایگه‌یاندبوو ،به‌رده‌وامه‌ له‌ رێگاگرتن له‌ هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى كه‌ ژماره‌یان گه‌یشتووته‌ (24) به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و ئاژه‌ڵى به‌هۆى پر كردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆ ، جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ بودجه‌ى 2020 بڕگه‌ى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ پێداویستى ناوخۆیان پركردوه‌ته‌وه‌ دابنرێت.