پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانى كه‌ربه‌لا

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 11:22

پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانى كه‌ربه‌لا

 به‌غداد-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رێنمایى دا به‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانى كه‌ربه‌لا.
 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى راگه‌یاند:" چه‌ند توانبارێك خۆپیشانده‌رانیان له‌ كه‌ربه‌لا كرده‌ ئامانج له‌ ئاكامدا 3 خۆپیشانده‌ر برینداربوون".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانى به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ دا بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى تاوانباران و راده‌ستكردیان به‌ دادگا".