كه‌عبى داوا ده‌كات یاساى یانه‌ و یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان بخرێته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 16:03

 كه‌عبى داوا ده‌كات یاساى یانه‌ و یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان بخرێته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕینمایی دایه‌ فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مانى پێشنیارى هه‌ردوو پرۆژه‌ یاساى یانه‌كان ویه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان بخاته‌ نێو خشته‌ى كاره‌كانى په‌رله‌مان بۆ دانیشتنى سبه‌ى دووشه‌ممه‌.
نوسینگه‌ى جێگرى یه‌كه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"كه‌عبى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وه‌رزش ولاوانى نوێنه‌رایه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌باس علێوى تاوتوێ ڕه‌وشى وه‌رزشى عێراق كردووه‌ له‌گه‌ڵ رێكاره‌ له‌باره‌كان بۆ لابردنى گرفته‌كانى به‌رده‌م وه‌رزشكاره‌كان به‌گشتى ویه‌كێتى تۆپى پێ به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ چاودێرى كاراكردنه‌وه‌ى یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو یاساى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى نیشتمانى عێراق".
وتیشى"كه‌عبى رێنمایی داوه‌ته‌ فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ردوو پێشنیارى یاساى یانه‌كان ویه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان بخاته‌ سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ رۆژى سبه‌ى دووشه‌ممه‌.