وه‌زیرى ناوخۆ تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ى به‌سره‌ ده‌كات له‌باره‌ى تیرۆر كردنى رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 11:19

وه‌زیرى ناوخۆ تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ى به‌سره‌ ده‌كات له‌باره‌ى تیرۆر كردنى رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ، فه‌رمانى دا به‌ ره‌وانه‌ كردنى تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى تیرۆر كردنى هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسى شارى به‌سره‌ ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د و سه‌فا‌و غالى "
 
له‌به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" رێنمایى كراوه‌ به‌ ناردنى تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ پارێزگاى به‌سره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زاره‌تى بۆ كاروبارى پۆلیس و چه‌ند ئه‌فسه‌رێك به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆر كردنى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د و سه‌فا‌و غالى "، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " یاسرى فه‌رمانى به‌ تیمه‌كه‌ كردووه‌ تاوه‌كو كۆتایى هێنان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ و ده‌رخستنى تاوانباران نه‌گه‌رێنه‌وه‌ ".