خۆپیشانده‌ران له‌ واست ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ئه‌منیه‌كان

الأحد 12 كانون ثاني 2020 - 13:35

خۆپیشانده‌ران له‌ واست ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ئه‌منیه‌كان

 واست-اه‌ع

 
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌ واست هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانى دژه‌ پشێوى چه‌ند كارمه‌ندێك برینداربوون.
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر ده‌روازه‌ى زانكۆى واست وپه‌لامارى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان داوه‌، له‌ ئاكامدا چه‌ند كارمه‌ندێك له‌ هێزه‌كانى دژه‌ پشێوى برینداربوون".
 
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى واست رایگه‌یاند كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان پێوازى له‌ 25 برینداركردووه‌ له‌ ریزى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.
 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌ندیكاى مامۆستایان له‌ واست ده‌ستپێكردنى ده‌وامى فه‌رمى راگه‌یاند له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكه‌.