وه‌زیرى ناوخۆ رێنمایى ده‌دات به‌په‌له‌كردن له‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسى تیرۆر كردنى رۆژنامه‌نوسان له‌ به‌سڕه‌

السبت 11 كانون ثاني 2020 - 23:59

وه‌زیرى ناوخۆ رێنمایى ده‌دات به‌په‌له‌كردن له‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌یسى تیرۆر كردنى رۆژنامه‌نوسان له‌ به‌سڕه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ رێنمایی دا په‌له‌بكرێت له‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى تیرۆركردنى ڕاگه‌یاندنكار ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د ووێنه‌گر سه‌فا غالى له‌به‌سڕه‌.
لیوا خالد محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"وه‌زیر ناوخۆ سه‌ركۆنه‌ى ڕووداوى تیرۆر كردنى هه‌ر ڕاگه‌یاندنكار شه‌هید ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د وسه‌فا غالى ده‌كات وسه‌ره‌خۆشیش له‌كه‌سوكارى هه‌ردوو قوربانى ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌كات كه‌دوێنى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ڕوویدا".
وتیشى"وه‌زیرى ناوخۆ رێنمایی داوه‌ته‌ سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ په‌له‌ بكه‌ن له‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌م ڕووداوه‌ وتاوانباران په‌له‌كێشى دادگا بكرێن به‌زووترین كات بۆ ئه‌وه‌ى وانه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق تێك بدات".
شایه‌نى باسه‌ چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ئێواره‌ى هه‌ینى ڕابردوو هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنكار ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئاسمانى دیجله‌ وسه‌فا غالى وێنگره‌كه‌ى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ تیرۆركرد.