ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى تیرۆركردنى یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانى ره‌تكرده‌وه‌

السبت 11 كانون ثاني 2020 - 23:51

ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى تیرۆركردنى یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانى ره‌تكرده‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌تیرۆركردنى یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانى ده‌كات
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌باس له‌تیرۆركردنى یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ ووێنه‌ وناسنامه‌كانى .
ده‌سته‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌بێت هه‌واڵه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى خۆیه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌وێنه‌یه‌ك تیایدا ناسنامه‌یه‌ك ده‌ركراوه‌ كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمار نه‌كراوه‌.
شایه‌نى باسه‌ هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى تیرۆركردنى سه‌ركرده‌ى لیوایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز.