عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چوار دۆسییه‌ تاوتوێ ده‌كات

السبت 11 كانون ثاني 2020 - 16:58

عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چوار دۆسییه‌ تاوتوێ ده‌كات

 سلێمانى-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌پارێزگاى سلێمانى چوار دۆسییه‌ى تاوتوێ كرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌سلێمانى ره‌وشى ئێستاى وڵات وپێویستى چڕكردنه‌وه‌ى رۆڵه‌كان له‌پێناو پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق تاوتوێ كردووه‌.
وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ تیشكى خستۆته‌ سه‌ر كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كانى نێوان هه‌ریم وناوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوان سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌سه‌پاندنى ئاسایش وپاراستنى خاكى وڵات له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یشته‌ پارێزگاى سلێمانى دواى ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى هه‌ولێر هێنا.