نه‌زال:ڕیگا ناده‌ین به‌سڕه‌ بكرێته‌ گۆڕه‌پانى كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كان

الجمعة 10 كانون ثاني 2020 - 23:10

نه‌زال:ڕیگا ناده‌ین به‌سڕه‌ بكرێته‌ گۆڕه‌پانى كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كان

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌ریق روكن قاسم جاسم نه‌زال فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ جه‌ختى له‌پێویستى كردنه‌وه‌ى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كرد له‌باره‌ى تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د ووێنه‌گره‌كه‌ى سه‌فا غالی،روونیشیكرده‌وه‌ رێگا ناده‌ن پارێزگاى به‌سڕه‌ ببێته‌ گۆڕه‌پانى كرده‌وه‌ تاوانكارى وتیرۆرستییه‌كان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د ووێنه‌گر سه‌فا غالى ده‌كات ،جه‌ختیشى له‌سه‌ر پێویستى كردنه‌وه‌ى په‌ڕاوى لیكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ وراوه‌دوونانى تاوانبار كرده‌وه‌.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ فه‌ریق روكن قاسم جاسم نه‌زال فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ڕایگه‌یاند:ڕیگا ناده‌ین به‌سڕه‌ ببێته‌ گۆڕه‌پانى كرده‌وه‌ تاوانكارى وتیرۆرستییه‌كان ،روونیشیكرده‌وه‌ ده‌ستوورى عێراقى رێگاى به‌ئازادى راگه‌یاندن داوه‌ به‌پێ چوارچێوه‌ دیموكراسییه‌كان.
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ى رۆژنامه‌نووسى وسه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان وسه‌رجه‌م میدیاكاران له‌پارێزگاى به‌سره‌ كردووه‌ به‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌.