سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووسێك له‌به‌سڕه‌ ده‌كات

الجمعة 10 كانون ثاني 2020 - 20:37

سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووسێك له‌به‌سڕه‌ ده‌كات
به‌غدا-اه‌ع
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،سه‌ركۆنه‌ى ڕووداوى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئاسمانى دیجله‌ له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ كرد له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركى پیشه‌یی به‌رووماڵكردنى خۆپیشاندانه‌كان.
سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق سه‌ركۆنه‌ى ڕووداوى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئاسمانى دیجله‌ له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ده‌كات كه‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركى پیشه‌یی به‌رووماڵكردنى خۆپیشاندانه‌كان تیرۆركرا".
وتیشى"ئه‌و رووداوه‌ تاوانبارنه‌ له‌میان زنجیرییه‌ك تاوانى به‌ئامانجگرتنى رۆژنامه‌نووسان ومیدیاكاران وخاوه‌ن وشه‌ى ئازاده‌كان دێت كه‌ئه‌ركى نیشتمانى وپیشه‌یی خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن "،داوایشى له‌"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ وفه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سڕه‌ كرد ورده‌كارییه‌كانى رووداوه‌كان بخاته‌روو وتاوانبار به‌سزاى خۆیان بگه‌ن له‌رێگاى دادگاوه‌".