پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ئاشتى له‌تاڕمییه‌ كۆتایی هات

الجمعة 10 كانون ثاني 2020 - 19:24

پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ئاشتى له‌تاڕمییه‌ كۆتایی هات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ئاشتى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غدا كۆتایی هات.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ئرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ئاشتى هێنا كه‌به‌ره‌به‌یانى دوێنى ده‌ستیپێكرد بۆ پشكنینى شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌پێناو پته‌وكردنى سه‌قامگیرى وپاڵپشتى ئاسایش وگه‌ڕان به‌دواى داواكراوه‌كان".
وتیشى"له‌میان پرۆسه‌كه‌ حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌دارستانه‌كانى حسێبه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،كه‌ 17مووشه‌كى جۆرى  spG9 و7گولله‌ى جۆراوجۆر وچه‌كێكى كلاشنكۆف له‌گه‌ڵ دوو جبه‌خانه‌ى چه‌ك وبۆكسێك كه‌ره‌سه‌ى ئار بى جى ومووشه‌ك وگولله‌ى هاوه‌ن و7 بۆمبى جێندراو وكۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سه‌ى دیكه‌ى له‌خۆگرتبوو له‌یه‌كه‌مین رۆژى پرۆسه‌كه‌"ئاماژه‌یشى دا له‌دووه‌مین رۆژا كه‌ره‌سه‌یه‌ك له‌چه‌ك دۆزراوته‌وه‌ كه‌مووشه‌ك هاوێشته‌یه‌كى له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ 18قه‌ڵغان و5كه‌ره‌سه‌ى جۆرى ساو وگولله‌ى هاوه‌ن عه‌یاره‌ 82ملم له‌گه‌ڵ 350گولله‌ و14ئار بى جى و50گولله‌ى چه‌كى 12ملم و3گولله‌ى هاوه‌ن 82ملم و4گولله‌ى هاوه‌ن عه‌یاره‌ 60ملم ودوو بۆمبى چێندراو كه‌دروستكراو ى خۆجێیه‌ ومووشه‌كێكى دژه‌ قه‌ڵغان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"رووبه‌ره‌كانى پرۆسه‌كه‌ 200كێلو مه‌تر چوارگۆشه‌ بووه‌ له‌سروشتى جوگرافیاییه‌كى سه‌ختدا كه‌كۆمه‌ڵێك دارستان وده‌غڵ وزولكاوى له‌خۆگرتبوو"