كه‌عبی داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا

الخميس 09 كانون ثاني 2020 - 17:06

كه‌عبی داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا

 

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌،له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا داواى له‌ محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى دره‌وه‌ی عێراق كرد،رێكاری فه‌رمی و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی له‌ رێگه‌ی وه‌زیر و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن و هاوكات، له‌ رێگه‌ی بانگهێشتكردن و لێپرسرینه‌وه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌كان كاری ورد ئه‌نجامبده‌ن، له‌باره‌ى روداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن و میوانه‌كانى عێراق له‌ رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى،و دواى ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ كرایه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ناوچه‌ى قائیم.