ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى : 4كارمه‌ند له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا شه‌هید وبرینداربوون

الخميس 09 كانون ثاني 2020 - 10:21

 ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى : 4كارمه‌ند له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا شه‌هید وبرینداربوون

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 4كارمه‌ند له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا شه‌هید وبریندار بوون.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌یه‌كى پشكنین ئه‌نجامداوه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ته‌قه‌یان له‌فه‌وجى سێى لیواى چواره‌مى پۆلیسى سنوور له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا كه‌له‌ئه‌نجامدا دوو كارمه‌ند شه‌هید بوون ودوو كارمه‌ندى تریش برینداربوون".
شایه‌نى باسه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ قۆناغى هه‌شته‌مى "خواستى سه‌ركه‌وتن"له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌میحوه‌رى یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا بوو ومیحوه‌رى دووه‌م فه‌رمانده‌یی پۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ بوو ومیحوه‌رى سێیه‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین بوو ومیحوه‌رى چواره‌میش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ بوو ومیحوه‌رى پێنجه‌میش باره‌گاى پێشكه‌وتووى كه‌ركووك بووه‌".