ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى "بەڵێنی ئاشتی" له‌باكوورى به‌غدا

الخميس 09 كانون ثاني 2020 - 08:17

 ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى "بەڵێنی ئاشتی" له‌باكوورى به‌غدا

  به‌غداد-اه‌ع

 
 
راگەیاندنی ئەمنی  ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆپراسیۆنی "بەڵێنی ئاشتی" لە باکوری بەغدا دەستیپێکردوە.
 
لە راگەیەنراوەکەی شانەی ئەمنی كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا و بە بەشداری  لیواى 59 له‌ فیرقەی نۆ و لیواى 37 له‌ فیرقه‌ى شەشی سوپای عێراق و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەدەچێت".
 
 
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی قەزای تارمییەی باکوری بەغدا و دەستبەسەرکردنی داواکراونە".
 
 شایه‌نى باسه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ قۆناغى هه‌شته‌مى "خواستى سه‌ركه‌وتن"له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌میحوه‌رى یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا بوو ومیحوه‌رى دووه‌م فه‌رمانده‌یی پۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ بوو ومیحوه‌رى سێیه‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین بوو ومیحوه‌رى چواره‌میش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ بوو ومیحوه‌رى پێنجه‌میش باره‌گاى پێشكه‌وتووى كه‌ركووك بووه‌".