عه‌بدولمه‌هدى:هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتى

الأربعاء 08 كانون ثاني 2020 - 19:23

عه‌بدولمه‌هدى:هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتى

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت هه‌وڵى به‌رقراركردنى ئاشتى وسه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییدا له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵلا كوڕى حوسێن پادشاى ئه‌ردن شانازى خۆى ده‌ڕبڕى به‌په‌یوه‌ندییه‌كان وهاوكارى هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست وهه‌روه‌ها سوپاسى هه‌ڵوێستى عه‌ممانى كردووه‌ له‌پاڵپشتى كردنى عێراق".
وتیشى"حكومه‌تى عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى ئاشتى وسه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كى كارا به‌شدار ده‌بێت له‌ئه‌ركى هێوه‌ركردنه‌وه‌ ونه‌هێشتنى قه‌یرانه‌كانى ئێستا.
لاى خۆیه‌وه‌ پادشاى ئه‌ردن جه‌ختى له‌قووڵایی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وپاڵپشتى كردنى عێراق وحكومه‌ت وگه‌له‌كه‌ى كرده‌وه‌ له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان وپالپشتى ئاسایشى وسه‌قامگیرى وسه‌روه‌رى نیشتمانى.