وه‌زازه‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى ئێران ده‌كات

الأربعاء 08 كانون ثاني 2020 - 19:13

وه‌زازه‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى ئێران ده‌كات

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى ئێرانى ده‌كات له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ دوو سه‌ربازگه‌ى له‌ ئه‌نبار و هه‌ولێر كردوه‌ته‌ ئامانج.
 
له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ " وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ ،و به‌ پێشێل كردنى سه‌روه‌رى ناوى ده‌بات ، و داوا له‌ هه‌مموان ده‌كات كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن ، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كانى ناوچه‌كه‌ ، وعێراق نه‌كرێته‌ گۆره‌پانى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان،و له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بارگرژیه‌كانى ناوچه‌كه‌ن".
له‌ به‌یانامه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ "عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئارامی ناوخۆیی سەرەکیترین ئامانجمانە و رێگەش بە ململانێ و جێبەجێکردنی کاری دوژمنکارانە بەرامبەر وڵاتێکی دیکە یان زیانگەیاندن بە وڵاتێکی دراوسێ نادرێت".
ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ى پێ ڕاگه‌یه‌نێت".