حه‌لبوسى داواى گرتنه‌ به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان ده‌كات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق

الأربعاء 08 كانون ثاني 2020 - 15:21

حه‌لبوسى داواى گرتنه‌ به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان ده‌كات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق

 به‌غدا-اه‌ع 

 
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،داواى له‌حكومه‌تى عێراقى كرد سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بگرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق له‌و پێشێلكارییانه‌ى روویانداوه‌ ،وهه‌روه‌ها وڵات له‌بازنه‌ى ململانییه‌كان دووربخرێته‌وه‌.
حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ى پێشێلكارییه‌كانى ئێران له‌به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر  سه‌روه‌رى عێراق ده‌كه‌ین جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌هه‌وڵه‌كانى لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان بۆ به‌كارهێنانى گۆڕه‌پانى عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژوه‌ندییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".
وتیشى له‌م ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ سه‌رله‌نوێ داوا له‌حكومه‌تى عێراقی ده‌كه‌ین هه‌موو رێوشوێن ورێكاره‌ سیاسی ویاسایی وئه‌منییه‌ پێویسته‌كان له‌به‌ربگرێت بۆ ڕیگا گرتن له‌م ده‌ستدرێژییانه‌ وكاركردن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق له‌پێشێلكارییه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌ململانییه‌كانى ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌  وشه‌ڕ یان به‌شێك بێت له‌هه‌ر ململانێیه‌كى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ".
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن وژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن"جه‌ختیشى له‌سه‌ر "گرنگى یه‌كڕیزى نیشتمانى وپاڵپشتى هێز وچالاكییه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان وپاراستنى سه‌قامگیر وڵات وئاسایش وبه‌رژوه‌ندییه‌كانى ودوورخستنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌مه‌ترسییه‌كانى جه‌نگ".