په‌رله‌مانتارێك سه‌روه‌رت وسامانى خۆى ئاشكرا ده‌كات

الأربعاء 08 كانون ثاني 2020 - 09:15

 په‌رله‌مانتارێك سه‌روه‌رت وسامانى خۆى ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند عه‌ممار توعمه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكراكردووه‌.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌كه‌ فۆرمى تایبه‌تى ئاشكراكردنى سامانى په‌رله‌مانتار عه‌ممار توعمه‌ بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ستى گه‌یشتووه‌".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ورده‌كارییه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسا كارپێكراوه‌كه‌ى ژماره‌ 30ساڵى 2011 خسته‌ڕوو،به‌پێ بنه‌ماكانى بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌مادده‌ى(61)وبڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى(73)ى ده‌ستوور،ومادده‌ى(16/یه‌كه‌م)ئه‌و كه‌سانه‌ى خستۆته‌ڕوو بۆ ده‌رخستنى سه‌روه‌ت وسامانیان.