په‌رله‌مانتارێك:بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 21:49

په‌رله‌مانتارێك:بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌

 

 
 به‌غدا-اه‌ع
 
ئینتسار موسه‌وى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌بێ جیاوازى ده‌گرێته‌وه‌.
موسه‌وى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ،له‌لێدوانه‌كه‌ى بۆ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر پێویستى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان دا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق به‌زووترین كات وبه‌بێ جیاوازى".
ئاماژه‌یشى دا"بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌ به‌بێ جیاوازى چونكه‌ بڕیارێكى نیشتمانییه‌ وهه‌مووان پابه‌ند ده‌كات به‌بێ جیاوازى ناوچه‌گه‌رى".  
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر بڕیارێكى نوێنه‌رایه‌تى دا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق ئه‌ویش له‌دانیشتنێكى نائاسایی كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى وبه‌ئاماده‌بوونى 172په‌رله‌مانتا له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌5/1/2020، سازكرا وتیایدا پێشوازى له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرا.