کەعبی داوا لەئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی دەکات کۆتایی بەسیستەمی پشکایەتی بھێنێت

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 18:07

کەعبی داوا لەئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی دەکات کۆتایی بەسیستەمی پشکایەتی بھێنێت

 به‌غداد-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى كارى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به‌میكانیزمێكى ورد كه‌ ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌وى بكات.
 
نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى كه‌عبى له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ "حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،پێشوازى كرد له‌ مه‌حمود تمیمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدڕاڵى و ئه‌ندامانى، له‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌و قۆناغانه‌ خرایه‌ ڕوو كه‌ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆتایى پێ بهێنێت و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ى رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
 
كه‌عبى رایگه‌یاند ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان گرنگه‌ و رووبه‌رووى ئاسته‌نگى ده‌بنه‌وه‌ ،ئیوه‌ میراتێكى گه‌وره‌تان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تى نارێكى ئه‌ركه‌كان و ده‌بێت ئێوه‌ کۆتایی بەسیستەمی پشکایەتی بھێنن،له‌ میان كاركردندا پسپۆرى زانستى قۆرخ نه‌كرێت.
 
جه‌ختى كرده‌وه‌ خولى په‌رله‌مانى ئێستا توانى یاساى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدڕاڵى په‌سه‌ند بكات دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ ده‌ ساڵ ئه‌و بریاره‌ دوا ده‌خرا ، هه‌روه‌ها پاڵپشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بۆ ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدڕاڵى دووپاتكرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنى وڵات.