بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ دانیشتنى رۆژى سێ شه‌ممه‌

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 18:38

بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ دانیشتنى رۆژى سێ شه‌ممه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سازكرد.  
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ده‌ستی(اه‌ع)كه‌وتووه‌،له‌دانیشتنه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه‌ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی/2019،له‌و شایستانه‌ی له‌بوودجه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت-خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانراوه‌،به‌و پێه‌یی كۆی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی كارپێكراو له‌میان وه‌رزی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی/2020 دابنرێت به‌مه‌رجێك دژوار نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسای كارگێڕی دارایی وقه‌رزی گشتی.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ ده‌ڕبڕی:-
یه‌كه‌م:وه‌زاره‌تی ناوخۆ/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی ئۆتۆمبیله‌ مۆدیڵه‌ كۆنه‌كان تۆمار ده‌كات كه‌هاتۆته‌ نێو عێراقه‌وه‌ له‌ڕیگای سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ كه‌له‌میان پشكنینه‌كان ده‌ركه‌تووه‌ كه‌مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی دروستكردنی كه‌متره‌ له‌وه‌ی له‌نووسراوی تۆمار گومركی ودسكی ده‌سته‌ی گشتی گومرك تۆماركراوه‌،وله‌به‌رواری 31/12/2016 ،هاتۆته‌ نێو عێراقه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌چاوی هه‌ردوو بڕگه‌ی(1 و2)بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران:(115 ساڵی 2018 ) بكات ،وده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌به‌رواری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه‌.   
دووه‌م:دروستكردن لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان وئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی كۆمپانیای گشتی بۆ ئۆتۆمبێل وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتۆچۆی ئه‌و پارێزگایانه‌ی ده‌روازه‌ی سنوورییان هه‌یه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌بابه‌تی میكانزمی
هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان ووه‌رگرتنی باجی گومركییان ودیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م وگرتنه‌ به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌مه‌رجێك كاره‌كانی له‌ماوه‌ی (4)مانگ له‌ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ جێ به‌جێی بكات.
 ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئامێره‌ پزیشكییه‌ هاورده‌كراوه‌كان له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: (255ساڵی 2019)،بیانگرێته‌وه‌ له‌باره‌ی سه‌پاندنی باجی به‌ڕێژه‌ی (0.5%) ، به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانی مادده‌ی(2/ یه‌كه‌م)له‌یاسای پێناسینی گومركی ژماره‌(22) ساڵی 2010،ئه‌م بڕیاره‌یش له‌به‌روای1/2/2020 جێ به‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌باره‌ی ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی دا (245 ساڵی 2019)،له‌باره‌ی دانانی دیدێكی ته‌واو ورێوشوێنی ڕێكخستنه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی بارهه‌ڵگره‌كان وپاراستنی ڕێگا وبانه‌كان وجێ به‌جێ كردنی سیسته‌مه‌كانی سه‌لامه‌تی گشتی وجێ به‌جێ كردنی سه‌رجه‌م یاسا وڕێنماییه‌كانى په‌یوه‌ست وپه‌یوه‌ندیداره‌كانى هاتوو له‌نووسراوى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ونیشته‌جێبوون وشاره‌وانى وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گشتى ژماره‌م.خ/1926،له‌به‌روارى 13/10/2019 ، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى بۆچوونى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هاتوو به‌بێ یاداشتننامه‌ى فه‌رمانگه‌ى یاسایی ژماره‌:م د/ق/2/1/580 ل.ق له‌به‌روارى3/12/2019.
هه‌روه‌ها راسپارده‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى وكانزاكان(فه‌رمانگه‌ى به‌ره‌وپێشبردن ورێكخستنى پیشه‌سازى)په‌سه‌ندكرا به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(14)له‌یاساى پاراستى به‌رهه‌مه‌كانى عێراق ژماره‌(11)ى ساڵى 2010ى هه‌مواركراو وبه‌م شێوه‌یه‌:
1-سه‌پاندنى باجى گومركى زیاده‌ به‌رێژه‌ى (65%)له‌یه‌كه‌ى پێوه‌رى به‌رهه‌مى هاورده‌كراو بۆ عێراق له‌سه‌رجه‌م وڵاتان وبه‌پێ بڕگه‌ى گۆمركى(39076000)بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ به‌بێ هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك وچاودێریكردنى بازاڕى نێوخۆیی له‌میان ماوه‌ى جێ به‌جێ كردنى باجى گۆمركى زیاده‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپیشه‌سازى وكانزاكان له‌ڕووى چه‌ندێتى وچۆنێتییه‌وه‌.
2-وه‌زاره‌تى دارایی/ده‌سته‌ى گشتى گۆمركه‌كان باجى گۆمركى زیاده‌ جێ به‌جێ ده‌كات بۆ به‌رهه‌مى ناوبراو به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى وكانزاكان/فه‌رمانگه‌ى به‌ره‌پێشچوون ورێكخستنى پیشه‌سازى به‌شێوه‌یه‌كى وه‌رزى له‌سه‌ر رێژه‌ى هاورده‌كانى عێراق له‌به‌رهه‌مى ناوبراو ورێژه‌ى باجى گۆمركى زیاده‌ كه‌وه‌رده‌گیرێت له‌سه‌ر هاورده‌كراوه‌كانى به‌رهه‌مى بیانى وبه‌هاى هاورده‌كراوه‌كه‌ ووڵاتانى هه‌نارده‌كار ولایه‌نى هاورده‌كردنى 
3-لایه‌نى چاودێرى ئه‌ركى وردبینیكردن له‌كاریگه‌رییه‌كانى سه‌پاندى پاراستنى گومركى زیاده‌ بۆ به‌رهه‌مى هاورده‌كراو له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
4-ئه‌م بڕیاره‌ دواى(120)ڕۆژ له‌به‌روارى ده‌ركردنى جێ به‌جێ ده‌كرێت.