پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى فراوان بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 16:16

 پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى فراوان بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق

 به‌غدا-اه‌ع

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند زیاتر له‌60وڵات پاڵپشتى خۆیان بۆ حكومه‌تى عێراقى پیشانداوه‌ له‌مافى پاراستنى سه‌روه‌رى.
موختار موسه‌وى په‌رله‌مانتارى لیژنه‌كه‌ به‌"اه‌ع"ى ڕاگه‌یاند"زیاتر له‌60وڵاتى عه‌ره‌بى وجیهانى پاڵپشتى عێراق ده‌كات له‌پاراستنى سه‌روه‌رى وسه‌قامگیرى ورێگاگرتن له‌گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌.
موسه‌وى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ له‌پاڵ چه‌ند وڵاتێكى تر پاڵپشتى عێراق ده‌كه‌ن له‌م قۆناغه‌دا.
عالیه‌ نسییف په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى بنیاتنان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو "وڵاتانى عه‌ره‌بى وبیانى به‌رژوه‌ندییان هه‌یه‌ له‌عێراق بۆیه‌ پاڵپشتى خۆى بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌ت دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌لاى خۆیه‌وه‌ له‌رۆژانى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى پێگه‌یشت.
شایه‌نى باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى له‌ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق كردووه‌ وجه‌ختى له‌پێویستى كار هاوبه‌شكرد بۆ جێ به‌جێ كردنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان وباسیشى "له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراقى كردووه‌ به‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوكارى وئاڵوگۆڕى رێزگرتنه‌كان وپاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وسه‌روه‌رى نیشتمانى".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى بریارێكى په‌سه‌ندكرد له‌باره‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌خاكى وڵات وپێشكه‌شكردنى سكاڵایه‌كى فه‌رمى بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دژى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق".