دارایى نوێنه‌رایه‌تى پێداچوونه‌وه‌ به‌دوو داواكارى ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى باجى كارته‌كانى پریپه‌ید

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 12:20

دارایى نوێنه‌رایه‌تى پێداچوونه‌وه‌ به‌دوو داواكارى ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى باجى كارته‌كانى پریپه‌ید

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ى دوو داواكارى كردووه‌ بۆ هه‌ڵپه‌ساردنى باجى سه‌ر كارتى باڵانسى مۆبایڵ
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى بڕیارێك ده‌دات دواى نمایشكردنى هه‌ردوو نووسراوى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنى باجه‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كارته‌كانى باڵانسى مۆبایڵ"،روونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ داواییه‌ك له‌ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان به‌ده‌ستى گه‌یشتووه‌ له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى لابردنى له‌سه‌دا 20 باجه‌كان له‌میان بوودجه‌ى ساڵى2020
روونیشیكرده‌وه‌"بڕیارى باجى له‌سه‌دا 20سه‌ر فرۆشیاره‌كان له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ به‌سه‌رچووه‌ چونكه‌ بوودجه‌ ساڵانه‌یه‌ وبنه‌ماكانى له‌31-12كۆتایی دێت". 
وتیشى"له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان ودارایی رێگا له‌كۆمپانییه‌كان بگرن له‌سه‌دا 20ى باجى فرۆشیاره‌كانیان وه‌ربگرن وبۆ سه‌رده‌مى ڕابردووى خۆى بیگه‌ڕێننه‌وه‌".
شایه‌نى باسه‌ باجى فرۆشگاكان له‌ساڵى 2015سه‌پێندرا بۆ به‌هێزكردنى داهاته‌كانى گه‌نجیینه‌ى گشتى له‌كاتى نزمبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت له‌رووى جیهانییه‌وه‌ وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ به‌پێ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ساڵى 2015 په‌سه‌ند كرد وتاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌.