وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ هاوتا هۆڵه‌ندیه‌كه‌ى:عێراق نابێته‌ گۆره‌پانى جه‌نگ

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 12:15

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ هاوتا هۆڵه‌ندیه‌كه‌ى:عێراق نابێته‌ گۆره‌پانى جه‌نگ

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ستیف بلوك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق وكاركردن بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ ورێگاگرتن له‌گرژییه‌كان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ستیف بلۆك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا پێگه‌یشت ودوایین پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى عێراقیان تاوتوێ كردووه‌ وهه‌روه‌ها تاتوێ په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كراوه‌ ورێكاره‌كانى هاوكارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌ركى عێراق له‌به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ده‌رخستووه‌"،وجه‌ختیشى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ وكاركردن بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ ونه‌هێشتنى گرژییه‌كان".
لاى خۆیه‌وه‌ حه‌كیم جه‌ختى له‌"گرنگى له‌به‌جێ گه‌یاندنى هاوبه‌شى نێوان عێراق وهۆڵه‌نداى كردۆته‌وه‌ وبه‌رده‌وامى هاوكارییه‌كان له‌سێكته‌ره‌كانى راهێنان وبازرگانى وكشتوكاڵى".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق رێگا نادات ببێته‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگ"،جه‌ختیشى له‌پێویستى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراقى كرده‌وه‌ ورێگاگرتن له‌ده‌ستدڕێژییه‌كان ورۆڵى هۆڵه‌ندایشى له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌رزنرخاند