فه‌ڕه‌نسا هۆشدارى به‌رپابوونى جه‌نگ له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌دات

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 23:28

 فه‌ڕه‌نسا هۆشدارى به‌رپابوونى جه‌نگ له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌دات

 چاودێرى-اه‌ع

 
جانێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا هۆشدارى دا په‌ڕه‌سه‌ندنى گرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن وتاران له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست،داوایشى له‌هه‌ردوو وڵات كرد كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان بكه‌ن.
لۆدریان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى"بى ئێف ئێم تى فى"فه‌ڕه‌نسى ڕایگه‌یاند"ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ وپه‌ره‌سه‌ندنى به‌ئاڕاسته‌ى ململانییه‌كان ده‌چێت".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دووپاتیكرده‌وه‌"هه‌ڵوێستى فه‌ڕه‌نسا كاركردنه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌بێت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وئێران ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ن"جه‌ختیشى كرده‌وه‌ "هه‌میشه‌ شوینى دیبلۆماسییه‌ت هه‌یه‌.
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تیرۆركردنى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ڕۆژى 3كانونى دووه‌مى ئه‌م مانگه‌ ڕاگه‌یاند له‌رێگاى هێرشێكى فرۆكه‌یه‌كى بێفرۆكه‌وان.