وه‌زاره‌تى به‌رگرى:هێزه‌ چه‌كدارییه‌كان ده‌توانن به‌رگرى بكه‌ن

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 23:17

 وه‌زاره‌تى به‌رگرى:هێزه‌ چه‌كدارییه‌كان ده‌توانن به‌رگرى بكه‌ن

  به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى به‌رگرى جه‌ختى له‌ تواناى هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنى خاكى وڵات وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كرده‌وه‌.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌رده‌وامه‌ له‌په‌ڕه‌پێدانى تواناكانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌ زه‌مینى وده‌ریاوانى وئاسمانى وبه‌پێ بنه‌مایه‌كى زانستییانه‌ وڕه‌سه‌ن كارده‌كات"،ئاماژه‌یشى دا "وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌زگایه‌كى مه‌شقپێكردنى ڕه‌سه‌نى هه‌یه‌ وبه‌ورده‌كارییه‌كى باڵا وچه‌كى پێشكه‌وتوو مامه‌ڵه‌ ده‌كات".
وتیشى"سوپا هێزێكى ئاسمانى باشى هه‌یه‌ وخواستى به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى به‌ته‌واوه‌تى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر له‌فرۆكه‌وانى سوپا كه‌تواناى گه‌وره‌ى خۆى سه‌پاندووه‌ وهێشتا رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى"یاریده‌ده‌رێتى سه‌رۆكه‌كانى ئه‌ركانى سوپا بۆ مه‌شقكردنى هه‌یه‌ وبه‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ڕاهێنانى سه‌ربازى به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌ په‌یوه‌ندى پێوه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆلیژى سه‌ركردایه‌تى وپه‌یمانگا وزانكۆ وكۆلیژى به‌رگرى نیشتمانى،وكاره‌كانیش به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌رچوونى خولى سه‌ربازى به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌".