سه‌رۆك كۆمار: رێگە ناده‌ین عێراق بكریتە مەیدانی ململانێكان

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 19:41

سه‌رۆك كۆمار: رێگە ناده‌ین عێراق بكریتە مەیدانی ململانێكان

 به‌غداد-اه‌ع

 
سەرۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن عێراق بكرێته‌ مه‌یدانى ململانیه‌كان.
 
له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كردووه‌ رایكه‌یاند:"له‌ میان پێشوازی كردنى به‌رهه‌م ساڵح  لە نوێنەری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد هه‌ردولا دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد و جەختیانكردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری خاكی عێراق"، ئاماژە بەوەكراوە "وەك كارێكی لەپێشینەی نیشتیمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لە ئێستادا پێویستە پشتگیری لە عێراق بكرێت، بە تایبەتی لەو روبەڕوبونەوەی ئەو دۆخەی ئێستا وڵاتەكەی تێدایە و رێگری بكرێت خاكەكەی بكرێتە مەیدانێك بۆ پاككردنەوەی حسابی ململانێكان".