عه‌بدولمه‌هدى ومێركڵ وتوێژى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 20:05

عه‌بدولمه‌هدى ومێركڵ وتوێژى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ئه‌نگێلا مێركل راوێژكارى ئه‌ڵمانیاوه‌ پێگه‌یشت،وهه‌ردوولا تاوتوێ پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان وقه‌یرانه‌كانى ئێستا ولێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ وجیهان كردوه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هه‌ردوولا تاوتوێ "هه‌ڵوێست حكومه‌ت وپه‌رله‌مان عێراقى په‌یوه‌ست به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان،وپاراستنى سه‌روه‌رى عێراق كردووه‌ له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانى قه‌یرانه‌كانى ئێستا".
وتیشى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا جه‌ختى له‌"پاڵپشتى كردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق وگرنگى به‌رده‌وامى هاوكارییه‌كانى نێوان عێراق ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وهه‌روه‌ها جه‌ختیشى كردۆته‌وه‌ له‌پێویستى هه‌وڵه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌جه‌نگ ومه‌ترسییه‌كانى بۆ سه‌ر ئاسایش وئاشته‌وایی جیهانى وكاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان".