توركیا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکان ده‌دات

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 18:49

توركیا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکان ده‌دات

 به‌غدا-چاودێرى اه‌ع

 
مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ داوپێشهاته‌كان بووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی جددی بۆسه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان(ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران)".
 چاوشئۆغڵو سه‌رنجیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م پێناوه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌نجام ده‌دا ت و خۆیشی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان ئه‌نجامداوه‌.