فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان دۆسییه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵیۆراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 18:15

فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان دۆسییه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵیۆراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌قى بڕیارێك دا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان ،سه‌رله‌نوێ فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان دۆسییه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جێ ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بێت.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار راسپاردنى پاڵێوراوى فراكسیۆنى "بنیاتنان"ى  نوێنه‌رایه‌تى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ڕه‌تكرده‌وه‌ وئاماژه‌ى به‌پێشكه‌شكردنى نامه‌ى له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى بۆ په‌رله‌مان كرد.
شایه‌نى باسه‌ فراكسیۆنى بنیاتنان ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه‌ وه‌ك پاڵێوراوێك بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌شكرد بۆ شوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كاركێشراو.
وه‌جیه عه‌باس په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌قه‌ بڕیارێكى دا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌وڵاتدا ئه‌وه‌ زۆربه‌ى كه‌یسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت وبه‌ئاسانى رێككه‌وتنى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت روونیشیكرده‌وه‌ له‌ قۆناغى داهاتوو پرۆسه‌ى سیاسی چاره‌سه‌رێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت".
عه‌باس دووپاتیكرده‌وه‌ فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان مه‌رجیان دانابوو به‌دیارى نه‌كردنى هیچ پاڵیوراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران پێش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌سه‌ر عێراق بدات.
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ غایب عومرى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سائیرون هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه‌ له‌باره‌ى په‌سه‌ندنه‌كردن وكاندید نه‌كردنى هیچ پاڵێوراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران جگه‌ى له‌وانه‌ى گه‌ل ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌دات،روونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌و ناوانه‌ى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى نه‌بووه‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار تاوه‌كو یه‌كێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ دیارى بكات".
كه‌چى ته‌ها دیفاعى په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ پێیوایه‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى وه‌زیرانى نوێ ده‌توانێت به‌شێك له‌قه‌یرانه‌كانى ئێستاى وڵات چاره‌سه‌ر بكات.
دیفاعى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌ "گرفتى ئێستا له‌دابڕانى سیاسییه‌ ونه‌بوونى بۆچوونێكى ڕوون له‌جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران.
دیفاعى هیوایشى خواست "هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌رۆژانى داهاتوودا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌ك خواسته‌كانى عێراقییه‌كان به‌دى بهێنێت وخاوه‌ن توانا وبوێرى بێت بۆ به‌رێوبردنى قۆناغى داهاتوو.
وتیشى"زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانى بنیاتنان پاڵێوراوێكى نوێى هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت پێشكه‌شى سه‌رۆك كۆمار بكات ،وڕه‌نگه‌ پاڵێوراوى نوێ كه‌سایه‌تییه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر وسه‌ربه‌خۆ بێت وتواناى سه‌ركردایه‌تى كردنى قۆناغى داهاتووى هه‌بێت".
شایه‌نى باسه‌ شاندێكى هاوپه‌یمانى بنیاتنان سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى پێشكه‌شكردن پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت دواى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى عێدانى،كه‌چى هاوپه‌یمانى بیاتنان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا به‌ئاڕاسته‌ى دیاریكردنى پاڵێوراوێك ده‌چێت خاوه‌ن خه‌سڵه‌تى خوازراو بێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ له‌ڕووى سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ وخاوه‌ن یه‌ك ناسنامه‌ بێت وشاره‌زایی كارگێڕى هه‌بێت.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،ورده‌كارییه‌كانى میكانزمى ئاماده‌كراو بۆ ده‌ركردنى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌خاكى عێراق خسته‌ڕوو
خه‌ڵه‌ف له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندى كرد ومیكانزمى ئاماده‌كراوى حكومه‌ت باس له‌ده‌ركردنى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌خاكى عێراق وكه‌یسه‌كانى پاڵپشتى ئاسمانى ده‌كات".
وتیشى"كه‌یسى پێداویستى وپڕچه‌ككردن وپاڵپشتى لۆجستى هێشتا به‌رده‌وامه‌"،ئاماژه‌یشى دا لێكتێگه‌یشتنه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌نوێنه‌رایه‌تى ناتۆ وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و دوو یاداشتننامه‌یه‌ى كه‌پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ساڵى 2014به‌رزیكردبوو كۆمه‌ككردنى هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش له‌خۆگرتبوو".
وتیشى"دواى سه‌رپێچییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ وبڕیاره‌ تاك لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى عێراق پێوایه‌ له‌م ململانێ ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگ"،روونیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ده‌بێت پشت به‌هێزه‌كانى عێراق ببه‌ستین له‌جه‌نگى دژى داعش".
ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌ت خواستى له‌به‌رده‌وامى پاڵپشتییه‌كان له‌كه‌یسه‌كانى مه‌شقپێكردن وپڕچه‌ككردن هه‌یه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"میكانزمێك ئاماده‌كراوه‌ نه‌ك یاداشتننامه‌ به‌مه‌به‌ستى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان بۆ ده‌رچوونیان له‌خاكى عێراق".
شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارێكى نوێنه‌رایه‌تى په‌سه‌ندكرد به‌پابه‌ند كردنى حكومه‌ت كۆتایی به‌بوونى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق بهێنێت.