عەبدولمەھدی جەخت لەھەوڵەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەڵەتی

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 16:05

عەبدولمەھدی جەخت لەھەوڵەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەڵەتی

 به‌غداد-اه‌ع

 
عادل عەبدولمەھدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، جەخت لەھەوڵەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەڵەتی، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش.
سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌:" سه‌رۆك وه‌زیران چاوى كه‌وت به‌ بلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق"، ئاماژه‌ به‌وه‌كرا"بلاسخارت سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ عێراق وگه‌له‌كه‌ى ده‌ربرى وپاڵپشتى خۆى بۆ سه‌قامگیرى عێراق دووپاتكرده‌وه‌".
له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌" سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراقی ئاشكرا كرد دواى پێشهاته‌ ئه‌منیه‌كان و نامه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبریارى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌عێراق"، جەخت لەھەوڵەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەڵەتی، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى وڵات و ده‌ستێوه‌رنه‌دان به‌ كاروبارى ناوخۆ".