پێشنیارێك بۆ دووباره‌ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان بۆ عێراق

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 15:31

پێشنیارێك بۆ دووباره‌ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان بۆ عێراق

 به‌غدا-اه‌ع

 
كازم عیقابى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشكه‌شكردنى پێشنیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خسته‌ڕوو له‌باره‌ى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌تووه‌كان به‌رامبه‌ر له‌ناوبردنى مۆدێله‌ كۆنه‌كان.
عیقابى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌كه‌ داواى چاره‌سه‌كردنى بڕیارى لیژنه‌ى ئابوورى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ (435)ساڵى 2018 كرد كه‌تایبه‌ته‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان ،وكاریگه‌رییه‌كى زۆرى كرده‌ سه‌ر به‌شێكى زۆرى هاوڵاتیان".
وتیشى"ده‌سته‌كه‌ پێشنیارێكى پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ له‌باره‌ى رێگادان به‌هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان به‌رامبه‌ر له‌ناوبردنى تۆتۆمبیله‌ مۆدێله‌ كۆنه‌كان"،روونیشیكرده‌وه‌"پێشنیاره‌كه‌ له‌نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى راوێژى كۆبۆته‌وه‌ وپشتگیرى پێشنیاره‌كه‌ى كردووه‌ ورێنماییه‌كیش ده‌ركراوه‌ به‌په‌سه‌ندكردنى پێشنیارى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان به‌رامبه‌ر به‌له‌ناوبردنى ئۆتۆمبیله‌ مۆدێله‌ كۆنه‌كان".
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌ى گومركه‌كان بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ئۆتۆمبیله‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان دا كه‌ناسراوه‌ به‌هاورده‌ى ئه‌مریكى بۆ عێراق دواى په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئابوورى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌.