وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى كه‌وت به‌هه‌ریه‌ك له‌باڵیۆزانى فه‌ڕه‌نسا وبه‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 12:13

 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى كه‌وت به‌هه‌ریه‌ك له‌باڵیۆزانى فه‌ڕه‌نسا وبه‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،چاوى كه‌وت له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى فه‌ڕه‌نسا وبه‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا،بۆ تاوتوێ كردنى دوپێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ چاوى كه‌وت به‌ برونو ئۆبیر باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا ،وستیفن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا،وئۆله دییل باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا،بۆ تاوتوێ كردنى دواپێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حه‌كیم سه‌ركۆنه‌ى"بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌(ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس)جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وجه‌نراڵ(قاسم سوله‌یمانى)میوانى عێراقى كردۆته‌ ئامانج له‌گه‌ڵ هێڕشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌شارى قائیم".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م هێڕشه‌ ده‌ستدرێژییه‌كه‌ وپێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراقه‌ وپێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌ركه‌ دیاریكراوه‌كانه‌ كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دروست بوو ،وتیشى"ئه‌م كاره‌ گرژییه‌ ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات،له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".