پارێزگارى به‌سڕه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ كرده‌ پشووى فه‌رمى بۆ به‌ڕێكردنى ته‌رمى موهه‌ندیس

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 12:17

 پارێزگارى به‌سڕه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ كرده‌ پشووى فه‌رمى بۆ به‌ڕێكردنى ته‌رمى موهه‌ندیس

 به‌سڕه‌-اه‌ع

 
ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌ پشووى فه‌رمییه‌.
عێدانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سبه‌ى سێشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمییه‌ بۆ به‌رێكردنى ته‌رمى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى".
ده‌سته‌ى حه‌شدى دووپاتیكردبوو كه‌ته‌رمى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێبكرێت له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕانى پارێزگاكه‌ به‌ره‌و نه‌جه‌ف.
به‌رێوبه‌رایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ وتیایدا هاتووه‌"خه‌ڵكى به‌سڕه‌ چاوه‌ڕوانى ته‌رمى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس بن كه‌سبه‌ى سێشه‌ممه‌  2020/1/7 كاتژمێر 8 ى به‌یانى،ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لاى ئێوه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێ بكرێت له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕانى به‌سڕه‌ وپاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى به‌خاكبسپێرێت".