سه‌رۆك كۆمار له‌ڕۆژى سوپادا:له‌م ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ واپێویست ده‌كات یه‌كڕیز بین

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 11:56

 سه‌رۆك كۆمار له‌ڕۆژى سوپادا:له‌م ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ واپێویست ده‌كات یه‌كڕیز بین

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆک کۆماری عێراق لە یادی دامەزراندنی سوپادا رایگەیاند، عێراق لە ئێستادا لە دۆخێکی قورس و جێگەی دودڵی دایە، داوا دەکات هەمولایەنەکان لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و پێشخستنی بەرژوەندییە نیشتیمانییەکان ریزەکانیان یەکبخەن.
 
دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبونی 99 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگەیاند، "لەو رۆژەدا عێراقییەکان بە شانازی و سەربەرزییەوە یادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکەنەوە کە رۆڵێکی قارەمانانەی و فراوانی بەهاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و رۆڵەی هۆزەکان لە تێکشکاندنی تیرۆر و سەرکەوتنی بەسەریدا بینیوە".ئاماژەی بەوەشکردوە، "قۆناغی داهاتو دەخوازێت هەمو پێکهاتەکانی عێراق بەیەکەوە کار بکەن بۆ بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکان بەسەر تیرۆردا و جێبەجێکردنی داواکاری عێراقییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و پاراستنی سەروەرییەکەی".