حه‌كیم داواى به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى سوپا ده‌كات،وبه‌كه‌م زانینى قوربانییه‌كانى به‌سوكایه‌تى كردن بۆ سه‌ر عێراق هه‌ژمارى ده‌كات

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 09:25

حه‌كیم داواى به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى سوپا ده‌كات،وبه‌كه‌م زانینى قوربانییه‌كانى به‌سوكایه‌تى كردن بۆ سه‌ر عێراق هه‌ژمارى ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،داواى له‌به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى سوپاى عێراقى له‌ڕووى پیشه‌یی وپڕچه‌ككردن ولۆجستى كرد له‌پێناو پێشخستنى هاوشێوه‌ى سوپاى وڵاتانى پێشكه‌وتوو.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سوپاى قاره‌مانى عێراق مێژووییه‌كى پاڵه‌وانێتییه‌ پڕه‌ له‌قوربانى گه‌وره‌ وداستانى سه‌ربڵندى وهه‌ڵوێستى نه‌مرى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌فسه‌ر وسه‌ربازه‌كانى ،له‌ڕۆژى دامه‌زراندنى نه‌مرییدا سه‌رى ڕێژ ونه‌وازش بۆ ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانى داده‌نوێنین كه‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م عێراقییه‌ به‌هه‌موو بیڕوباوه‌ڕیی وپێكهاته‌كانیان ده‌كات".
سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى داوایشى كرد"تواناكانى پیشه‌یی وپڕچه‌ككردن ولۆجستى سوپاى عێراق به‌ره‌وپێشببرێت بۆ پێشخستنى هاوشێوه‌ى سوپاى وڵاتانى پێشكه‌وتوو"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر ئه‌م سوپا بوێره‌ یان سوكایه‌تى كردن وبه‌كه‌م زانینى قوربانییه‌ گه‌وره‌كانى سوكایه‌تى كردنه‌ به‌عێراق".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌م بۆنه‌ خۆشه‌ویسته‌وه‌ ڕێز وپێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م قاره‌مانانى سوپاى عێراق وهه‌موو پاڵه‌وانه‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان كه‌به‌ئازاییه‌تى به‌شدارى جه‌نگى شكۆمه‌ندییان كرد بۆ به‌رگرى كردن له‌نیشتمان ودوورخستنه‌وه‌ى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا".