وه‌زیرى به‌رگرى:سوپاى عێراق تاوانبارترین گروپ له‌مێژوودا سه‌ركوتكرد

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 09:11

وه‌زیرى به‌رگرى:سوپاى عێراق تاوانبارترین گروپ له‌مێژوودا سه‌ركوتكرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سوپاى عێراق تاوانبارترین گروپ له‌مێژووى عێراق وناوچه‌كه‌ وجیهان سه‌ركوتكرد ئه‌ویش رێكخراوى تیرۆرستى داعش بوو.
وه‌زیرى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌م بارودۆخه‌ى وڵاتمان پێتێده‌په‌ڕێت ،ئه‌مڕۆ 99هه‌مین ساڵیادى سوپاى قاره‌مانى عێراقه‌ كه‌هه‌موو ساڵێك به‌م یاده‌ خۆشه‌ویسته‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕین بۆ ئه‌وه‌ى به‌وپه‌ڕى شانازی وپێزانینه‌وه‌ مێژوو ووێستگه‌كانى ئه‌م سوپا مه‌زنه‌ وسه‌ركرده‌كانى بكه‌ینه‌وه‌ كه‌خوێنى خۆیان بۆ عێراق وخاكى عه‌ره‌بى كردۆته‌ خه‌ڵات،وله‌ئێستاشدا گۆرستانێكمان له‌جنین له‌ فه‌ڵه‌ستینى داگیركراو هه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر قاره‌مانێتى ئه‌م سوپایه‌ وسه‌ركرده‌ پاڵه‌وانه‌كانى كه‌به‌گیانى خۆیان قوربانى دا له‌پێناو فه‌ڵه‌ستین وكه‌یسه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان،گه‌لان وسوپاكانى مافى خۆیان شانازى به‌وێستگه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانیان بكه‌ن".
وتیشى"سوپاى قاره‌مانى عێراق سوپاییه‌كى تاقیكراوه‌  له‌هه‌ر شوێنێك باس بكرێت،بۆ هه‌ر جێگایه‌ك ئاڕاسته‌ بكرێت ئه‌وه‌ هه‌ڵگرى ناونیشانى رێز گه‌وره‌یی وخۆڕاگرى ده‌بێت،ودرووشمى یه‌كڕیزى وئارامى وڵاته‌ وسمبولێكه‌ بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى وخواسته‌كانى گه‌له‌كه‌ى". 
رایشیگه‌یاند"هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌بێ سوپایه‌كى به‌هێز ومه‌شقپێكراو هاوته‌ریبى پێشكه‌وتنه‌كان بكات وپارێزگارى له‌رێكخستن ووریایی بكات ئه‌وه‌ به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كى لاواز ده‌مێنێته‌وه‌ وده‌كه‌وێته‌ به‌رچاوى داگیركه‌ران"،ئاماژه‌یشى دا"عێراقییه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه‌ دركیان به‌گرنگى ئه‌م واتایه‌یان نا بۆیه‌ به‌په‌له‌ سوپایان دامه‌زراند وبه‌ره‌وپێشییان برد بۆیه‌ بووه‌ یه‌كێك له‌سوپا گرنگه‌كانى ناوچه‌كه‌ وهه‌رێمایه‌تى ،وگه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ى هاوڵاتى سه‌ده‌ له‌دواى سه‌ده‌ شانازى پێوه‌ بكات".
ئاماژه‌یشى دا"دوایین داستانه‌كانى سه‌كوتكردنى تاوانبارترین گروپ له‌مێژووى عێراق وناوچه‌كه‌ وجیهان بوو كه‌رێكخراوى تیرۆرستى داعش بوو كه‌چه‌ندین ووڵات وبوودجه‌ى زه‌به‌لاح وپاڵپشتى ڕاگه‌یاندنى زۆر گه‌وره‌ به‌دواییه‌وه‌ بوو به‌ڵام سوپاكه‌تان تێكیشكاند وسه‌ركوتیكرد وجیهانى لێى رزگاركرد".
روونیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاى سه‌ربازى له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى 99 دا جوانترین دیمه‌نه‌كانى پاڵه‌وانێتى وگیانفدایی وقوربانیدانى به‌رجه‌سته‌ كرد نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رگرى كردنى له‌عێراق به‌ڵكو بۆ به‌رگرى كردن له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بى وكه‌یسه‌كانى"ئاماژه‌یشى دا"قاره‌مانێتییه‌كانى سوپاى عێراق جێ خواست وئاواته‌كان وناونیشانى به‌رزى ناسنامه‌ى نیشتمانى عێراقى بوو".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سوپاى مه‌زنى عێراق ده‌زگایه‌كى عێراقى ڕه‌سه‌ن وبنچینه‌یی بوو له‌لایه‌نگیرى وڵات وپابه‌نده‌ به‌ناونیشانه‌كانى ڕێكخستن وپیشه‌یی وسه‌ركردایه‌تى وكۆنترۆڵكردن وبه‌رگرى كردن له‌به‌رژوه‌ندییه‌كانى وڵات له‌سایه‌ى یاسا وده‌ستوور ومافى مرۆڤ".
ئه‌وه‌یشى وت "ئه‌م رۆژه‌ زیندووه‌ به‌هه‌لێكى ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ى سڵاو ورێزم ئاراسته‌ى جه‌نگاوه‌ران بكه‌م له‌سه‌ركرده‌ وفه‌رمانده‌ وئه‌فسه‌ران وپله‌كانى سوپاى قاره‌مانمان كه‌جوانترین وێنه‌ى داستانه‌كانى پاڵه‌وانێتى وگیانفداییان پیشاندا،وبه‌خوێنیان له‌گه‌ڵ برا وهاوه‌ڵه‌كانیان له‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ووه‌زاره‌تى ناوخۆ وهێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ وحه‌شدى عه‌شایرى... نه‌خشه‌ى جوانترین وێنه‌ى سه‌ربه‌رزى وسه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ به‌سه‌ر گروپه‌ تیرورستییه‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش وگروپه‌كانى تریان كێشا".  
دووپاتیشیكرده‌وه‌"سوپاى عێراق به‌رگرى له‌عێراق وناوچه‌كه‌ وجیهان به‌گشتى كرد دژى هێڕشى دڕنده‌ى تیرۆرستان".وتیشى"پارێزگاریتان له‌ئاسایشى نێوخۆیی وعه‌ره‌بى وهه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تیتان كرد وه‌كو بوێرترین سوپاكانى جیهان وپاڵه‌وانترین گه‌لى جیهان". 
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌م بۆنه‌یه‌ سوپاسى مه‌رجه‌عه‌یه‌تى باڵاى ئاینى ونیشتمانى ده‌كه‌ین كه‌گه‌لى عێراقى یه‌كخست له‌دواى سوپاى قاره‌مانى عێراق به‌فه‌توایی هه‌میشه‌ زیندوویی (فه‌تواى جیهادى كیفایی)كه‌پاڵپشتییه‌ك بوو بۆ سوپاى قاره‌مانمان كه‌هاوتاییه‌كى نیشتمانى زیندوو پێ به‌خشرا ئه‌وه‌یش حه‌شدى شه‌عبى بوو له‌ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌مان به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش به‌ده‌ستهێنا".