دارایى نوێنه‌رایه‌تى بۆ اه‌ع:دابین كردنى 100هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه‌

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 19:50

 دارایى نوێنه‌رایه‌تى بۆ اه‌ع:دابین كردنى 100هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،زیاتر له‌ 40% ى پله‌كانى دامه‌زراندن له‌ یاساى خانه‌نشینى نوێ به‌ده‌ست دێت كه‌ به‌ 261 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێ دابین ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنى گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه‌یه‌.
 
هه‌یسه‌م جبورى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" نزیكه‌ى 261 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن به‌ده‌ست دێت له‌ میان خانه‌نشین كردنى چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر به‌پێى یاسای خانه‌نشینى نوێ"، جه‌ختى كرده‌وه‌ " نزیكه‌ى له‌ 40-50% له‌ پبه‌كانى دامه‌زراندن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه‌".
 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ " هه‌ڵاوێردنى گه‌وره‌ ناكرێت له‌ یاساى خانه‌نشینى گشتى، به‌ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى دامه‌زراندن بۆ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى باڵا و ده‌رچووى كۆلێژ و په‌یمانگاكان ".