سه‌ید نه‌سرۆڵا: له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونى موهه‌ندیس وسوله‌یمانى ده‌رچونى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌ له‌ عێراق

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 17:12

سه‌ید نه‌سرۆڵا: له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونى موهه‌ندیس وسوله‌یمانى ده‌رچونى هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌ له‌ عێراق

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌میندارى گشتى حیزبوڵا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ رێكه‌وتى 2ى كانونى دووه‌مى 2020 رێكه‌وتێكى جیاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێ بۆ قۆناغێكى نوێ و مێژوویه‌كى نوێ له‌ ناوچه‌كه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد شه‌هیدان ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانى ئه‌ویندارى شه‌هاده‌ت بوون ودڵنیابوون كه‌ شه‌هید ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ى دوایدا.
 
له‌ كۆرێكى ماته‌مگێرى كه‌ حیزبوڵا ئه‌نجامى دا به‌هۆى شه‌هیدبوونى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس و فه‌ریق قاسم سوله‌یمانى و هاوه‌ڵه‌كانیان، نه‌سرۆڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد شه‌وى هه‌ینى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ بوو بۆ موجاهدینه‌كان و میحوه‌رى موقاوه‌مه‌ ، شه‌هیدبوون له‌ بنه‌مادا سه‌ركه‌وتنه‌.
نه‌سروڵا ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى ئاشكرا كرد" قاسم سوله‌یمانى و هاوه‌ڵه‌كانى شه‌وى پێنج شه‌ممه‌ فرۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقى به‌جێ هێشت به‌ره‌و به‌غدا له‌ به‌غدا حاجى ئه‌بو مه‌هدى و براكانى له‌پێشوازیان بوون ، دواى ئه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌ون  كاروانى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان رووبه‌رووى هێرشێكى ئاسمانى ده‌بێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌".
وتیشى" دواتر وه‌زاره‌تى جه‌نگى ئه‌مریكى به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌و روداوه‌ى له‌ خۆ گرت و به‌فه‌رمانى دۆناڵد ترامپ ئه‌نجامدرا"، جه‌ختى كرده‌وه‌ " ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تاوانێكى ئاشكراین نه‌ك تاوانێكى تیرۆرى نه‌ناسراو له‌ رێگاى ئۆتومبێلى بۆمبرێژكراو یان له‌ رێگاى بۆسه‌یه‌ك ئه‌م تاوانه‌ به‌ فه‌رمانى ترامپ ئه‌نجامدرا.
 
سه‌ید نه‌سرۆڵا وتیشى ئاسانترین هه‌نگاو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌شه‌هیدبوونى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس ده‌رچونى ئه‌مریكیه‌كانه‌ له‌ عێراق.