سه‌ید سه‌در داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكه‌وتنامه‌ى ئه‌منى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 17:25

سه‌ید سه‌در داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكه‌وتنامه‌ى ئه‌منى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

 به‌غدا-اه‌ع

سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌دڕى داواى هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى وداخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا كرد.
سه‌دڕ له‌په‌یامه‌كه‌ى دا ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌نێو دانیشتنى نائاسایی په‌رله‌ماندا خوێندرایه‌وه‌ و(اه‌ع) چاودێرى كرد هاتووه‌"به‌پێ ئه‌و خاڵانه‌ى ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدات له‌باره‌ى هه‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق من پێیم وایه‌ وه‌لامدانه‌وه‌یه‌كى سسته‌ به‌سه‌ نییه‌ به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌روه‌رى عێراق وگرژییه‌ هه‌رێمایه‌تى وڕاگه‌یاندنى دوژمنكارى دژى ئاینى ومه‌زهه‌بدا.
ئه‌مه‌یش ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ بۆ په‌رله‌مانه‌:
یه‌كه‌م:ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى وباپه‌ندنه‌بوون به‌برَگه‌ سته‌مكارییه‌كانى.
پانیاً: غلق سفاره‌ الشر الأمریكیه‌ فوراً.
دووه‌م:ده‌ستبه‌جێ داخستنى باڵیۆزخانه‌ى خراپه‌كارى ئه‌مریكا. 
سێیه‌م:داخستنى سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مریكا وده‌ركردنیان به‌سه‌رشۆڕى.
چواره‌م:تاوانباركردنى په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئه‌مریكا وسزادان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌.
پێنجه‌م:پاڵپشتى كردنى سوپاى عێراق وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌به‌رگریكارى نیشتمانى رێكخراو بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى وسنوور وئاسمانى عێراق.
شه‌شه‌م:پاراستنى باڵیۆزخانه‌كانى دیكه‌ له‌عێراق.
حه‌وته‌م:بایكۆتكردنى كاڵا وشمه‌كه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كى فراوان.
له‌كۆتایشدا:داواى له‌گروپه‌كانى عێراق ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت به‌رگریكاره‌كان وگروپه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ پێكهێنانى(یه‌كه‌كانى به‌رگریكارى نێوه‌ده‌وڵه‌تى).
سه‌دڕ له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هیچ هه‌نگاوێك نه‌كات ئه‌وه‌ خۆمان هه‌نگاوێكى گه‌وره‌تر ده‌نێن.