دارایى نوێنه‌رایه‌تى:پێشنیارى په‌سه‌ند كردنى مافى كرێكاران له‌ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كات

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 13:39

دارایى نوێنه‌رایه‌تى:پێشنیارى په‌سه‌ند كردنى مافى كرێكاران له‌ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كات

 به‌غداد-اه‌ع

 
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ،ئاشكراى كرد له‌هه‌وڵى پێشكه‌ش كردنى پێشنیارى په‌سه‌ند كردنى مافى كرێكارانه‌ له‌ كه‌رتى تایبه‌ت.
 
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى راگه‌یاند:"لیژنه‌ى دارایى پێشنیارێكى پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ هه‌موار كردنى پرۆژه‌ یاسایه‌ك كاره‌كانى كه‌رتى گشتى رێكبخات و مافى كریكاران دابین بكات به‌ شێوه‌یه‌ك هاوتا بێت له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى له‌ ماف و ئیمتیازات و پێدانى موچه‌".
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ لیژنه‌ى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو هه‌ماهه‌نگى خۆى پیشاندا بۆ هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كار بۆ هه‌مواركردنى یاساى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت بێ به‌ش نه‌بێت له‌ خانه‌نشینى ".