ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر بڵاوبونه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 13:05

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر بڵاوبونه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بڵاوبونه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌تكرده‌وه‌.
سه‌باح نوعمان وته‌بێژى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر ده‌كه‌ن له‌ ده‌وروبه‌رى په‌رله‌مان دوره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌".
جه‌ختى كرده‌وه‌ " هێزه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانى خۆى له‌ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كانى دژى تیرۆرستانى داعش ،سه‌ربارى پاراستنى رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى".