ده‌ستپاكى ده‌ستكه‌وته‌كانى ساڵى2019 ئاشكرا ده‌كات

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 09:17

ده‌ستپاكى ده‌ستكه‌وته‌كانى ساڵى2019 ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌سكه‌وته‌كانى بۆ ساڵى 2019،وئه‌و سامانانه‌ى توانى بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ وورده‌كارییه‌كانى بانگهێشتكردن وفه‌رمانه‌كانى ده‌ستگیركردن وسزاكانى داداگا له‌و كه‌یسانه‌ى كه‌لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ كردووه‌ خسته‌ڕوو
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌كه‌ توانى پارێزگارى له‌زیاتر له‌ ( 2,140)ترلیۆن دینار بكات له‌نێویشیاندا نزیكه‌ى(1,700)ترلیۆن دینار توانى ئاشكرایان بكات یان رێگا له‌به‌هه‌ده‌ردانى بدات له‌رێگاى رێوشوێنه‌كانى پاراستن وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌".
وتیشى"ئه‌و سامانانه‌ى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌مان ماوه‌دا گه‌یشتۆته‌ (410) ملیار دینار له‌ده‌ركردنى فه‌رمانى دادوه‌رى به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نزیكه‌ى (11) ملیار دینار،كه‌چى ژماره‌ى ئه‌و سامانه‌ى گه‌رێندراوه‌ته‌وه‌ به‌پێ یاساى لێخۆشبوون نزیكه‌ى (1,500) ملیار دینار".
ئاماژه‌یشى دا "ژماره‌ى كه‌یسه‌كانى دادوه‌رى كه‌به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان ونوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌ماوه‌ى ساڵى 2019 لێكۆلێنه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر دادگا گه‌یشتۆته‌ (13499)كه‌یس له‌نێویشیاندا(4725) له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان و(2678)ڕه‌وانه‌ى دادگاى بابه‌ته‌كان كراوه‌ و(2257) كه‌یس ڕه‌وانه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى دیكه‌ كراوه‌،روونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانى تاوانباركردنى 1155 تاوانبار ده‌ركردووه‌،كه‌له‌ نێویشیاندا وه‌زیرێك و(3)پارێزگار و(30)به‌رێوبه‌رى گشتى و(7)ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌یه‌".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان ونوسینگه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌به‌غدا وپارێزگاكان 541 پرۆسه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى تاوانباران وبه‌ڵگه‌نامه‌كانى كردووه‌ ،وله‌میانیدا ده‌ستى به‌سه‌ر 1002تاوانبار گرتووه‌ كه‌چى كۆى سامانه‌كان كه‌له‌میان پرۆسه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر گیراوه‌ گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ى(37,500) ملیار دینار".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌ركردنى (7544)فه‌رمانى بانگهێشتكردن،كه‌ له‌نێویشیاندا(40)فه‌رمان دژى(32)وه‌زیر وهاوپله‌كانیان هه‌یه‌،و(451)فه‌رمان دژى(353)خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان وبه‌رێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان وهاوپله‌كانیان،له‌گه‌ڵ (2436)فه‌رمانى ده‌ستگیركردن كه‌(17)یان دژى(9) وه‌زیر وهاوپله‌كانیان بووه‌ و(190)فه‌رمان دژى(100) خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ت وبه‌ڕێوبه‌رى گشتى وهاوپله‌كانیان".