عه‌بدولمه‌هدى وشازاده‌ بن سه‌لمان تاوتوێ گرنگى هاوكارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 23:41

عه‌بدولمه‌هدى وشازاده‌ بن سه‌لمان تاوتوێ گرنگى هاوكارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان

  به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ تاوتوێ گرنگى هاوكارییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرژییه‌كانى كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنیشى سعودیه‌ پێگه‌یشت وهه‌ردوولا تاوتوێ ڕه‌وشى ئاڵۆزى عێراق وناوچه‌كه‌یان كردووه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕى بۆچوونه‌كان كردووه‌ له‌باره‌ى لێكه‌وته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان وگرنگى هاوكارییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ململانییه‌كان .