فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا هه‌واڵى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى گوله‌ هاوه‌ن بۆ سه‌ر كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ره‌تكرده‌وه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 21:45

فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا هه‌واڵى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى گوله‌ هاوه‌ن بۆ سه‌ر كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ره‌تكرده‌وه‌

 

 
نه‌ینه‌وا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى گولله‌ى هاوه‌ن له‌كۆشكه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى شارى موسڵ ڕه‌تكرده‌وه‌.
لیوا روكن نۆمان زۆبه‌عى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك گولله‌ى هاوه‌ن له‌كۆشه‌كه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
وتیشى"ئه‌و ده‌نگانه‌ بیستراون ده‌نگى یاری یاگرینه‌كان بوونه‌ نێوان گه‌ڕه‌كى سه‌دیق وسه‌كۆى بۆنه‌كان"،هۆشداریشى دایه‌ چه‌واشه‌كاران به‌سزاى یاسایی.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێ له‌سایته‌كانى هه‌واڵ ولاپه‌ڕه‌كانى تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك گولله‌ى هاوه‌ن له‌كۆشه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى موسڵ.