ئه‌سه‌دى:چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێویستیه‌كه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 18:12

ئه‌سه‌دى:چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێویستیه‌كه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
خالد ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتیكرده‌وه‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق له‌دواى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌.
ئه‌سه‌دى له‌میان به‌شداریكردنى له‌ڕێوڕه‌سمى به‌رێكردنى ته‌رمى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى به‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"له‌م ساته‌ وه‌خته‌ زۆر پێویسته‌ بڕیارى بدرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات ودوورخستنه‌وه‌ى له‌مه‌ترسییه‌كان".
وتیشى"ده‌بێت حكومه‌تى عێراقی وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایی به‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق بهێنن".
شایه‌نى باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان رێنمایی بانگه‌وازێكى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد بۆ سازكردنى دانیشتنێكى نائاسایی به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(58)ى ده‌ستوور له‌پێناو رێكخستنى هه‌ڵوێستێكى فه‌رمى عێراق وگرتنه‌ به‌رى بڕیاره‌كانى یاسادانان ورێوشوێنه‌ پێویسته‌كان به‌و پێیه‌ى شكۆى عێراق وئاسایش وسه‌روه‌رى بپارێزێت".
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش بریارى دواخستنى دانیشتنى نائاسایی بوو كه‌بڕیار بوو ئه‌مرۆ سازبكرێت بۆ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌